3 لیستی عه‌ره‌بی له‌ سلێمانی یه‌ک کورسییش وه‌ده‌ست ناهێنن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یاساناسێکی عێراقی ده‌ڵێت: مومکینه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان لیستی هه‌ڵبژاردنی عه‌ره‌به‌کانی پارێزگای سلێمانی ته‌نانه‌ت یه‌ک کورسی په‌رله‌مانیش له‌و پارێزگایه‌ وه‌ده‌ست نه‌هێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق حه‌رب به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وت: بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عه‌ره‌به‌کانی پارێزگای سلێمانی ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌وان له‌ 3 لیستدا له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری ده‌که‌ن و مومکینه‌ عه‌ره‌به‌کانی سلێمانی ته‌نانه‌ت یه‌ک کورسی په‌رله‌مانیش له‌و پارێزگایه‌ وه‌ده‌ست نه‌هێنن.

ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر 3 لیستی هه‌ڵبژاردنی "النصر"، "الحکمه‌" و "الوطنیه‌" له‌ پارێزگای سلێمانی پێکه‌وه‌ ئیئتیلافیان بکردبا مومکین بوو له‌ ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی به‌ره‌ی نوێ و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان یه‌ک یان چه‌ند کورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر بکردبا به‌ڵام ئه‌وان به‌ شێوه‌ی جیا جیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت یه‌ک کورسی په‌رله‌مانیش به‌ده‌ست ناهێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13359

Your Comment

You are replying to: .
captcha