‌پشتیوانی له‌ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی ڕه‌مزی کاری پایایه‌

به‌شی ئێران- شه‌هاب نادری ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ستێنی هه‌لی کاری پایا بڕه‌خسێندرێت و وڵات به‌ره‌و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی بڕوات پشتیوانی له‌ ‌به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیییش ده‌بێته‌ فه‌رهه‌نگ.

نوێنه‌ری خه‌ڵکی هه‌ورامانات له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ کوردپرێسی وت: هه‌مووان ده‌بێ دروشمی ئه‌مساڵ به‌ هه‌ند وه‌ربگرین. ئه‌گه‌ر پشتیوانی له‌ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی ببێته‌ فه‌رهه‌نگ به‌ستێن بۆ هه‌لی کاری پایا ده‌ڕه‌خسێندرێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: هێشتاکه‌ له‌ ناوچه‌یێک وه‌کوو هه‌ورامانات به‌ستێنی هه‌لی کاری پایا نه‌ڕه‌خساوه‌ و ئابووری سه‌ر سنوور سوودێکی ئه‌وتۆی بۆ سنوورنشینان نه‌هێناوه‌ته‌دی.

شه‌هاب نادری جه‌ختی کرده‌وه‌: پێویسته‌ به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ریی گونجاو و دروست کردنی وۆرکشۆپ و بونگای ئابووری هه‌لی کار بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێنین و له‌و ڕێگایه‌وه‌ پشتیوانی له‌ وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13353

Your Comment

You are replying to: .
captcha