پاڵپشتیی پارتی له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌مه‌رج ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: پارته‌که‌ی به‌ مه‌رج پاڵپشتی له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسێن سه‌عدوون له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق هه‌وڵ ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی سیاسی.

ناوبراو زیادی کرد: پاڵپشتیی ئه‌و پارته‌ له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به‌ مه‌رجی ته‌زمینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و خه‌رج کردنی مووچه‌ی کورده‌کان له‌ هه‌موو ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و دیکه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یێک بۆ قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم، ده‌بێت.

سه‌عدوون جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستا هیچ جۆره‌ بڕیارێکی یه‌کلایی له‌ باره‌ی هاوپه‌یمانییه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ داهاتوو نه‌داوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: ئه‌یاد عه‌لاوی و ئۆسامه‌ نۆجه‌یفی دوو جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ قۆناغی داهاتوودا به‌ پارتی نزیکتره‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الاخباریه‌"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13341

Your Comment

You are replying to: .
captcha