به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسێن سه‌عدوون له پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که پارتی دیموکراتی کوردستان له پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق هه‌وڵ ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی سیاسی.
ناوبراو زیادی کرد: پاڵپشتیی ئه‌و پارته له سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق به مه‌رجی ته‌زمینی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و خه‌رج کردنی مووچه‌ی کورده‌کان له هه‌موو ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و دیکه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یێک بۆ قه‌یرانی ئابووری هه‌رێم، ده‌بێت.
سه‌عدوون جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستا هیچ جۆره بڕیارێکی یه‌کلایی له باره‌ی هاوپه‌یمانییه هه‌ڵبژاردنه‌کان له داهاتوو نه‌داوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: ئه‌یاد عه‌لاوی و ئۆسامه نۆجه‌یفی دوو جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق له قۆناغی داهاتوودا به پارتی نزیکتره.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الاخباریه"ی عێراق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment