به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فه‌ر ئایجان جێگری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه له سووریا و ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا و ڕووسیا له سووریا هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنووره‌کانیان و کۆتایی هێنان به تیرۆر ئه‌مڕۆ له سووریایه. به‌ڵام زلهێزه جیهانییه‌کان له سووریا جیهازاتی سه‌ربازی خۆیان تاقی ده‌که‌نه‌وه. ئهمریکایێک که له 10 هه‌زار کیلۆمه‌تر ئه‌ولاتره‌وه هاتوووه چ کارێکی له سووریا هه‌یه؟
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: له لایێکی دیکه‌وه سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی ئه‌مریکا و سووریا بۆته هۆی زیندووبوونی ئاواتی ڕووسه‌کان که پێشتر مردبوو. له ڕاستیدا خولیای 500 ساڵه‌ی ڕووسیه هاته دی و ڕووسیا ده‌ستی به ده‌ریای مه‌دیته‌رانه گه‌یشت. چیتر ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته قبووڵ بکه‌ین. چ قبووڵی بکه‌ین و چ نه‌یکه‌ین ئێستا ڕاستییێک به ناوی ڕووسیا هه‌یه. ئێستا ئه‌و دوو وڵاته (ڕووسیا و ئه‌مریکا) خه‌ریکی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment