بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف لەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا هێرشی مووشەکیی خۆسەرانەی بۆ سەر وڵاتی سووریا مەحکووم کرد و دووبارە لەسەر دژایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەکار هێنانی چەکی کیمیایی جەختی کردەوە.
وەزیری دەرەوە ئێران وتیشی هەردوو هێرشی سەر سووریا کە بە بیانووی بەکار هێنانی چەکی کیمیای ئەنجام درا، لە کاتێکدا بوو کە سوپای سووریا لە پێشڕەویدا بوو و تیرۆریستان لە سەروبەندی شکستدا بوون.
وەزیری دەرەوەی وڵات لە کۆتاییدا ڕەخنەی توندی لە هەوڵی خۆسەرانە و نایاسایی و تاکەلایەنەی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا گرت و وەبیری هێنایەوە هیچ وڵاتێک بۆی نییە ڕێسای تەمێ کردن دژی وڵاتێکی دیکەی لە دەرەوەی یاسا نێونەتەوەییەکان بەکار ببات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment