بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕاپۆرتی وەرزانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا حەفتەی ڕابردوو بڵاو کرایەوە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەمریکا سەرەڕای هێزی ئەمنیی خۆی هێزی بەکرێگیراوی ئەمنیی بەکار هێناوە بۆ پشتگیری کردنی کوردی سووریا لە بەرانبەر داعشدا.
هەر بە پێی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا ئەو وڵاتە 5508 هێزی بەکگرێگیراوی بەکار هێناوە بۆ شەڕی داعش و پشتگیری کردن لە کوردی سووریا و زیاتر لە نیوەی ئەو هێزانەش هاووڵاتیی ئەمریکی بوون.
ئەو هەواڵەش لە کاتێکدا بڵاو کراوتەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتوویەتی بەم زووانە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنێتەوە کە ژمارەیان دەگاتە 2200 هێز.
ئەو هێزانە لە شەڕی داعشدا یارمەتیی کوردیان دا بەڵام ئێستا مانەوەیان لە مەنبەج و ناوچەکانی دەوروبەری بۆتە هۆی گرژیی نێوان ئەمریکا و تورکیا کە هەردووکیان ئەندامی ناتۆن.
کوردی سووریاش لە شەڕی داعشدا هێزی بیانییان بە کار هێناوە و نزیکەی 1500 هاووڵاتیی وڵاتانی بیانی وەکوو خۆبەخش چوونەتە ڕیزی کوردەکانەوە ئەوەش بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی ڕۆژئاوا و ژمارەیێکیشیان گیانی خۆیان لە شەڕی داعشدا لە دەست داوە.
Your Comment