ئیدعای یەکێتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بانگەشەی هەڵبژاردنە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی ئەوەی کە یەکێتی ئیدعا دەکات پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هی یەکێتییە بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس, تاڤگە ئەحمەد لەو بارەیەوە بە وەتەن نیووزی وتووە لێدوانەکەی ئەم دواییەی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقەوە بانگەشەیە بۆ هەڵبژاردن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتوو دەیسەلمێنێت کە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری بە کێ دەگات.

تاڤگە ئەحمەد ئەوەشی وت: چاوچنۆکییه‌کان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن که‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق به‌ بۆنه‌ی گۆڕینی که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کان یان به‌ژه‌وه‌ندیی وڵاته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ناچێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ له‌سه‌دا 40ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ناکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13264

Your Comment

You are replying to: .
captcha