قامیشلۆ؛ سەرمەشقی سەرکەوتووی پێکەوەژیانی ئاشتی خوازانە لە سووریا

بەشی جیهان- ئەگەرچی بەڕێوە بردنی شاری قامیشلۆ لە باکووری سووریا لە نێوان هێزە کوردەکان و دەوڵەتی سووریا دابەش کراوە بەڵام عەرەب و کورد و ئاشوورییەکان بە شێوەی ئاشتییانە، پێکەوە ژیان بەسەر دەبەن و پێچەوانەی زۆرینەی شارەکانی سووریا، ئارامی و ئاسایش لەو شارەدا جێگیرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاری قامیشلی لە نێوان هێزە کوردەکان و دەوڵەتی سووریا بەشێوەی هاوبەش ئیدارە دەکرێت بەڵام لە باری سیاسی و بەرگرییەوە سەربەخۆیە و بە بۆنەی ئارامی و ئاسایشیەوە بوەتە ناوەندی بازرگانی کردن.

هێزە کوردەکانی سووریا بەشە سەرکییەکانی شاری قامیشلۆ کونترۆڵ دەکەن بەڵام هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا کونترۆڵی بەشێکی دیکەی ئەو شارە بەدەستیانۆیە. بەو حاڵەشەوە دانیشتوانی شارەکە ئازادانە دەتوانن بچنە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان و دەوڵەتی سووریا و بەگوێرەی ڕاپۆرتی واشنتن تایمز، دابەش کردنی بەڕێوەبردنی شارەکە کێشەی بۆ ‌ژیانی خەڵک دروست نەکردووە.

شاری قامیشلۆ لە مەودای 180 کیلۆمەتریی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە باکووری سووریایە، شوێنێک کە ئەرتەشی تورکیا و هێزە کوردەکانی سووریا لە مانگی جانیڤێریدا پێکدادانیان پێکەوە هەبوو.

بەهرام زەردەشت، سەرۆکی بەشی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە واشنتن تایمزی وتووە تورکیا هەندێک جار ناوچە سنوورییەکان بۆردوومان دەکات بەڵام خەڵکی قامیشلۆ ترسیان لێی نییە و درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان دەدەن.

سولەیمان حمی خەلیل، جێگری سەرۆکی ئیدارەی شاری قامیشلۆ دەڵێت: دۆخی هێوری شاری قامیشلۆ قەرزداری پڕۆژەی سیاسیی دروست کردنی ناوچەی فیدراڵ لە باکووری سووریایە. ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگای سیستەمی پەرلەمانی و فیدراڵییەوە کێشە و قەیرانەکانی سووریا چارەسەر بکرێت. خەڵکی قامیشلۆ لەچاو دیکەی ناوچەکانی سووریا ژیانێکی باشتر بەسەر دەبەن.

پیر گاوری ئوسقۆفی مەسێحیی شاری قامیشلۆ ئاماژە دەدات بە ژیانی ئاشتییانەی شوێنکەوتووانی مەزهەبە جیاوازەکان لەو شارە و دەڵێت: ئێمە وەکوو برا پێکەوە دەژین، پەیامی من بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کە پشتگیریی لە شەڕ دەکات ئەوەیە کە لە جێگای شەڕ پاڵپشتی ئاشتی بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13232

Your Comment

You are replying to: .
captcha