به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئارام سایه‌خان به خه‌ندانى ڕاگه‌یاند: ڕاوێژكارى بازرگانیى ئێران و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ر كوونسوڵى ئێران له سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى ئێران له په‌روێزخان له دیوى ئێران سه‌ردانى مه‌رزه‌كه‌یان كرد به بۆنه‌ی هێنانى كاڵاى ئێرانى و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه له به‌رده‌م جووڵه‌ى بازرگانیدا هه‌یه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه كردبوو له دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و داخستنى مه‌رزى په‌روێزخان بۆ ماوه‌ى سێ مانگ كاریگه‌رى له سه‌ر كاڵاى ئێرانى دروست ببوو و داواكار بوون گرنگیی زیاتر به كارى مه‌رزه‌كه بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى كاڵاكانیان له بازاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساغ بكرێته‌وه.
ئارام سایه‌خان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد ئێمه‌ش له لاى خۆمانه‌وه داوامان كرد ئه‌و كاڵایانه‌ى كه دێنه هه‌رێم ده‌بێت كوالێتیان باش بێت و هه‌ر كاڵایێک كوالێتیه‌كه‌ى باش نه‌بێت ده‌یگه‌رێنینه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment