به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێک له به‌رپرسانی سیاسیی کوردی عێراق پێیان وایه وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که کورده‌کان کۆنتڕۆڵ کردنی شاری گرینگیی که‌رکووکیان له ده‌ست دا و له بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردندا ناتوانن هێما کوردییه‌کان وه‌کوو ئاڵای هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه به‌کار بێنن هه‌ر بۆیه ناتوانن ده‌رئه‌نجامی دڵخوازی خۆیان له‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌ده‌ست بێنن.
محه‌مه‌د عوسمان نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له شاری که‌رکووک به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی سافرپ نیووزی ئه‌مریکای وتوووه: "کورد له که‌رکووک یانێ ئاڵای هه‌رێمی کوردستان و هێزی پێشمه‌رگه که هه‌ردووکیان له گۆڕه‌پانی که‌رکووک سڕدراونه‌ته‌وه و ئێوه ده‌بێ به شێوازێکی‌تر قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵک بهێنن که ده‌نگ به ئێوه بده‌ن."
ناوبراو پێی وایه به بۆنه‌ی نه‌بوونی یه‌کده‌نگی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارته کوردییه‌کان له که‌رکووک، هه‌ڵبژاردنێکی دژواریان له به‌رده‌مدایه به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن 6 کورسی وه‌ده‌ست بێنن ناکرێ بوترێت که کورده‌کان له که‌رکووک شکستیان خواردوووه.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری به‌رپرسێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه هه‌بوونی ناکۆکیی نێوان پارته کوردییه‌کان گریمانه‌ی سه‌رکه‌وتنی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردن به تایبه‌ت له که‌رکووک که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکووک نه‌گه‌ڕێته‌وه به‌و مانایه‌یه که کورده‌کان ناتوانن بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و ئه‌وه پرسێکی گرینگ له هه‌ڵبژاردنه‌کان له که‌رکووکه.
کامران محه‌مه‌د به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له که‌رکووک به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی ڕاگه‌یاند: "هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی کورده‌کان و پشتیوانی له کوردستان له که‌رکووک زۆره به‌ڵام ئایا که‌سێک ده‌توانێت له که‌رکووک له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه قسه بکات؟"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment