به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاکان جبووری له په‌یوه‌ندیێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی"ی له‌نده‌ن وتی: چه‌ندین ڕاپۆرتی بڵاوکراو سه‌باره‌ت به گوشاره‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له سه‌ر ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ قبووڵ کردنی جێگیربوونی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناکۆکه‌کان ڕاست نییه.
جبووری زیادیشی کرد: "من سه‌باره‌ت به بابه‌تی ڕێککه‌وتنی نێوان به‌غدا-هه‌ولێر له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆم کرد و ناوبراو ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه و وتی که مکووڕبوونی پێشمه‌رگه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ که‌رکووک و ئه‌و ناوچانه کارێکی ئاساییه؛ چوونکه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌یانه‌وێت هه‌مدیسان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕابردوو و له که‌رکووک شڵه‌ژاوی دروست بکه‌ن."
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه هێوهربوونی دۆخی که‌رکووک و کۆنتڕۆڵی ئه‌و دۆخه له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌کان و زیادی کرد: که‌رکووک پێویستی به ئاماده‌بوونی پێشمه‌رگه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment