بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو پاپای ڤاتیکان، له رێوڕه‌سمی نزای ھەفتانەی خۆیدا داوای کۆتایی هێنان به شه‌ڕ و خوێنڕێژی له سووریا کرد، که به هۆی شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، تووشی وێرانی و قه‌یرانی مرۆیی هاتووه.
ھەروەھا پاپا له وتاره‌که‌یدا ئاماژەی بەوەکردوه: "دیسان داوا لە لایەنەکان دەکەمەوە، تا نیازپاکی خۆیان نیشان بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که کۆتایی پێ بێت و به‌مه‌ش تروسکه‌ی هیوا بە خه‌ڵکی سووریا ببه‌خشن".
پاپا له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی دا ئاواته‌خوازه به‌رنامه‌ی ئاشتی بێته ئاراوه و ئەو وڵاتە به هاوکاریی کۆمه‌ڵی جیهانی ئاوه‌دان بکرێته‌وه و له‌م باره‌وه ده‌ڵێ: ئاواته‌خوازم له‌پێناو ئاشتی دا، له سووریا، چه‌که‌کان فڕێ بدرێن، پەیماننامەیێکی نوێ و کارساز بخرێتە بەردەم کۆمه‌ڵی نێودەوڵەتی و کار بکرێ بۆ بونیادنانه‌وه، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا و گه‌شه‌پێدانی ئابووری له‌و وڵاته‌دا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment