هەوڵدان بۆ لابردنی دۆخی نائاسایی لە تورکیا جەنایەتە

بەشی تورکیا- دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا لە وتەکانیدا پشتگیری لە درێژەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا کرد و وتی: هەوڵدان بۆ لابردنی دۆخی نائاسایی لە تورکیا جەنایەتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باغچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا پاڵپشتیی خۆی بۆ دۆخی نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و زیادی کرد: جەماعەتی گولەن بۆ ماوەیێکی درێژ دزەیان کردۆتە ناو دوڵەت. تەنها بژاردە بۆ لەناو بردنیان شەڕی هەمە لایەنەیە. ئەوانەی کە هاودەنگن لەسەر لابردنی دۆخی نائاسایی ئەو پیشاندەری بیری کورت و بەرپرسیارەتی هەڵنەگری ئەوانە. ئێمە لە دۆخی ئاساییدا نین کە دۆخی نائاسایی لا بەرین. تا ئەو کاتەی فەتۆچییەکان ببن دۆخی نائاسایی لە وڵات هەیە. درێژەی ئەو دۆخە پێداویستییێکی نیشتمانییە و هەوڵدان بۆ لابردنی دۆخی نائاسایی لە تورکیا جەنایەتە.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا کاردانەوەی هەمبەر وتەکانی کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی پاتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا کە ڕەخنەی لە سەردانی هونەرمەندەکان بۆ سەر سنوور گرتبوو، پیشاندا و وتی: ئەو ڕەفتارە بەبۆنەی پشتگیری کردن لە هێزە چەکدارەکان بووە و جێگەی ڕێزگرتنە. قلیچدار ئۆغڵۆ دەتوانێت جلی یەپەگە لەبەر بکات.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13173

Your Comment

You are replying to: .
captcha