داواکاریی موقته‌دا سه‌در له‌ به‌غدا بۆ ڕێگری له‌ جموجووڵه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در داوا له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات ڕێگری له‌ جموجووڵه‌کانی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له ‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا ده‌رباره‌ی له‌شكركێشیی سوپای توركیا بۆ نێو خاكی عێراق داوا له‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کات ڕێگری له‌ پێشڕه‌وییه‌کانی سوپای تورکیا بکات و گومانی خۆی نیسبه‌ت به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا- ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی ئه‌و له‌شکه‌رکێشییه‌ی تورکیا ده‌رده‌بڕێت.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر عه‌بدولباری زێباری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "مه‌علوومه‌"دا داوای له‌ به‌غدا کردبوو هه‌وڵه‌کانیان چڕ بکه‌نه‌وه ‌بۆ ده‌رکردنی بڕیارنامه‌یێکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌کشێی هێزه‌کانی تورکیا له‌ خاکی عێراق.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13163

Your Comment

You are replying to: .
captcha