کورده‌ فه‌یلییه‌کانی عێراق له‌ تاران بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق خۆ یه‌ک ده‌خه‌ن

به‌شی ئێران- بڕیاره له‌ تاران‌ دانیشتنێک به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی چۆنیه‌تیی شوێنه‌دانه‌ریی زیاتری کورده‌ فه‌یلییه‌کانی عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیار دراوه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئه‌یپڕێڵی 2018/‌ 21ی خاکه‌لێوه‌ی 1397‌ کورده‌ فه‌یلییه‌کانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی دیراسه‌ کردنی چۆنیه‌تیی شوێنه‌دانه‌ری و ده‌سه‌ڵات‌گێڕیی زیاتر له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ ئاماده‌ بوونی عه‌باس ئه‌رکه‌وازی فه‌یلی به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئاراس حه‌بیب مامه‌که‌ریم فه‌یلی له‌ حسێنییه‌ی ئیمام ڕه‌زای تاران زنجیره‌ دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌یێکیان هه‌بێت.

ئاراس فه‌یلی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو عه‌شیره‌ی گه‌وره‌ی کوردی عێراق که‌ له‌ ڕه‌وتی نیشتمانی و ڕۆشنبیری و ئایینیی عێراقدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌. ڕه‌گه‌زی ئاراس فه‌یلی له‌ باوکییه‌وه‌ ده‌گاته‌وه‌ به‌ عه‌شیره‌ی مه‌له‌کشاهیی ئیلام و کوڕی خوالێخۆشبوو حه‌بیب مامه‌که‌ریم فه‌یلییه‌ که‌ سکرتێری شاندی نێردراوی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بوو بۆ یه‌که‌م دانووستاندن له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن که‌ ئه‌وده‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بوو. هه‌روه‌هاش له‌ شۆڕشی ئه‌یلوولدا به‌شدار بوووه‌ و یه‌که‌م سکرتێری هه‌ڵبژێردراوی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌ که‌ له‌ نێوان کورده‌کانی عێراق و حیزبه‌ شیعه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ که‌سایه‌تییێکی مه‌قبووڵه‌. ناوبراو پێش چه‌ند ساڵ له‌ شاری دهۆکی هه‌رێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ئاراس فه‌یلی له‌ دایکیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و بادینانی. ئێستاش سکرتێری کۆنگره‌ی نیشتمانیی عێراقه‌. ناوبراو پاش کۆچی دواییی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت. کورده‌ فه‌یلییه‌کانی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ به‌غدا، واست، کوت، دیاله‌ و خانقین، که‌رکووک و عه‌ماره‌ شه‌خسییه‌ته‌ نیشتمانی و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌ کورده‌کانی عێراق له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بهێڵنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13152

Your Comment

You are replying to: .
captcha