درێژەدان بە دۆخی نائاسایی لە تورکیا مەنتێقی نییە/ دادگاکانی تورکیا سەربەخۆ نین

بەشی تورکیا- زەکەریا یاپجی ئۆغڵو سەرۆکی گشتیی هوداپار لە وتەکانیدا ڕەخنە لە درێژەدان بە دۆخی نائاسایی لە تورکیا دەگرێت و دەڵێت: درێژەدان بە دۆخی نائاسایی لە تورکیا مەنتێقی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زەکەریا یاپجی ئۆغڵو سەرۆکی گشتیی هوداپار ڕایگەیاند: لە تورکیا یەکێک لە سەرەکیترین کێشەکان، پرسی عەدالەتە. مرۆڤەکان بۆ ئەوەی کە وەکوو مرۆڤ بژین پێویستیان بە عەدالەتە. دەبێت ئاقاری برایەتی لە وڵات دروست بێت و مرۆڤەکان بتوانن لەگەڵ یەک بژین. ئێستاکە دەبینین مرۆڤەکان متمانەیان بە ئەو عەدالەتەی لە تورکیا هەیە نەماوە.

ناوبراو لە درێژیی دا: لە 12 ساڵی پێشوودا ژمارەی زیندانیانی تورکیا چوار هێندە بوەتەوە. وەکوو ماف ناسێک دەڵێم دادگاکانی تورکیا، دادگا نین. دادگاکان نابێت بە پرسە سیاسیەکانەوە بتلێن. تورکیا ئێستا لە دۆخی نائاسایدا ئیدارە دەکرێت. سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە وتەکانی ئەم دواییەی دا گوتوویەتی ئێمە لە سەدا 5ی دەسەڵاتی خۆمان بۆ ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی بەکار دەگرین، جێگای پرسیارە ئەگەر سەدا سەدی دەسەڵاتی خۆیان بەکار بێنن چ دۆخێک دروست دەبێت؟

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنەسل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13145

Your Comment

You are replying to: .
captcha