هاوکاریی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌رکردنی سه‌قامگیریی که‌رکووکه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ هه‌ولێر خوازیاری هاوکاری و هاوئاهه‌نگیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ بوووه‌ و ئه‌و هاوکارییه‌ به‌ گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌ر کردنی سه‌قامگیریی که‌رکووک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم جبووری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق که‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی بۆ کۆچی ناواده‌ی برای نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی هه‌ولێری کردوووه‌ له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک وتی: ئێمه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوئاهه‌نگی کردن چوونکه‌ ئاسایش دابه‌ش ناکرێت و ناشکرێت چه‌ندین جومگه‌ بۆ پاراستنی ئاسایش هه‌بێت. هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای فیدراڵی و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌ره‌نتی ده‌سته‌به‌ر کردنی سه‌قامگرییه‌ له‌ که‌رکووک و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

ئه‌وه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان باس له‌ هه‌وڵی هێزی هاوپه‌یمانانی دژه‌داعش بۆ ڕێککه‌وتنی به‌غدا- هه‌ولێر له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک ده‌کات به‌ڵام تا ئێستا رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌کراوه‌ و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ره‌تیان کردۆ‌ته‌وه‌ که‌ رێککه‌وتن هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13141

Your Comment

You are replying to: .
captcha