به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆڵنت تفه‌نگچی وه‌زیری گومرگ و بازرگانیی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه کردنه‌وه‌ی سنووری ئێواکۆی له سنووره‌کانی تورکیا- عێراق و ڕای‌گه‌یاند: لایه‌نه عێراقییه‌کانیش حه‌زیان له کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره هه‌یه. هه‌وڵه‌کان بۆ کردنه‌وه‌ی دووهه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری بۆ عێراق درێژه‌ی هه‌یه. دووهه‌مین کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کانیش به هۆی نزیک بوونی هه‌ڵبژاردن له عێراق هه‌ڵپه‌سێردرا. به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له 12ی مه‌ی له عێراق، لایه‌نه عێراقییه‌کان ناتوانن له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌شدار بن. بابه‌ته‌که له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێوشوێنگری ده‌که‌ین. ده‌ڵێن "مانگێکی تر هه‌ڵبژاردنه و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر گرینگه، کاتمان بده‌نێ." سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌ر دوو لا حه‌ز به کرده‌وه‌یی بوونی پڕۆژه‌که ده‌که‌ن. هه‌وڵه کۆتایییه‌کان پاش هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌نجام ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی ئه‌مریکییه‌کان به کردنه‌وه‌ی ئه‌و سنووره وتی: ئه‌وان ده‌توانن ناڕه‌زایی ده‌رببڕن. ئێمه ده‌روازه سنوورییه‌کانی خۆمان به پێی مه‌یل و خواستی ئه‌وان ناکه‌ینه‌وه. تا کاتێک که عێراق کێشه‌یێکی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته نه‌بێت، کێشه‌یێک بوونی نییه. ئێمه به‌پێی خواستی ئه‌مریکا کار ناکه‌ین. لایه‌نه عێراقییه‌کانیش خوازیاری دامه‌زراندنی ئه‌و سنووره‌ن. سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی شه‌نگال په‌یوه‌ندییێکی نزیکمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان هه‌یه. کاتێک که تیرۆر له شه‌نگال نه‌مێنێت هیچ له‌مپه‌ڕێک له سه‌ر ڕێگای سنووری ئێواکۆیدا نامێنێت.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ سنووری ئێواکۆی پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌گه‌ری داخرانی سنووری فیشخاپوور ته‌نها سنووری تورکیا- عێراق له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دانرا بوو. تورکیا ده‌یه‌وێت به دامه‌زراندنی سنووری دووهه‌م له گوندی ئێواکۆی وابه‌سته‌یی به هه‌رێمی کوردستان بۆ چوون به به‌غدا که‌م بکاته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی یه‌نی شه‌فه‌ق
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment