به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگی ئهیپڕێڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له لێدوانێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا باسی له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خێرای 2 هه‌زار هێزی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه کوردییه‌کانی سووریا کرد. 2 هه‌زار هێزی ئه‌مریکا و ژماره‌یێکی که‌م له هێزه‌کانی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ پشتیوانی له هێزه کوردییه‌کان له به‌رانبه‌ر داعش له ساڵی 2014 له سووریادان.
واشنتۆن پۆست له ڕاپۆرتێکدا یه‌کێک له گرینگ‌ترین ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا به پشتیوانی له هێزه کوردییه‌کان له به‌رانبه‌ر داعش وه‌سف ده‌کات به‌ڵام به‌پێی هه‌ندێک ڕاپۆرت ژماره‌یێک له به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریکا پێیان وایه هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین و خۆبواردنی هێزه کوردییه‌کان له به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور بۆته هۆی چالاکیی دووباره‌ی داعش له‌و ناوچانه‌دا.
وێده‌چێت ڕێککه‌وتنێکی زۆر له نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریکادا نه‌بێت له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی ئه‌و وڵاته له ئاماده بوون له سووریا. له حاڵێکدا که ئه‌مریکا جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و وڵاته پاش شکست هێنانی داعش له سووریا ده‌کاته‌وه به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا جۆزێف ڤۆتێل سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ییی ناوه‌ندیی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له وته‌دانی خۆی له ئه‌نیستیتۆی ئاشتیی ئه‌مریکا یه‌کێک له ئامانجه گرینگه‌کانی ڕاسپێردراوی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا به جێگیر بوونی سه‌قامگرتوویی له ناوچه ئازادکراوه‌کان له بنده‌ست داعش و هه‌وڵ بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه وه‌سف ده‌کاته‌وه.
واشنتۆن پۆست زیاتر ده‌نووسێت: لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ و جۆزێف ڤۆتێل ته‌قریبه‌ن به شێوه‌ی هاوکات ڕاگه‌یێندراوه به‌ڵام شتێکی دیاریکراوه؛ ڕه‌نگه کۆشکی سپی، پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خوێندنه‌وه‌یێکی جیاوازیان له ئاماده‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا هه‌بێت به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌وان نایانه‌وێت هێزه‌کانی سوپای ئه‌مریکا بۆ هه‌میشه له سووریا بمێننه‌وه.
پرسێکی گرینگی دیکه له‌باره‌ی ئاماده بوونی ئه‌مریکا له سووریا پشتیوانیی سه‌ربازی له هێزه کوردییه‌کان و سه‌رمایه‌دانه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هێزانه و داهاتووی ئه‌وان پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا و پاڵپشتی نه‌کردنی ڕووسیا له کورده‌کان له ماوه‌ی داگیر کردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن تورکیاوه‌یه.
کارناسێکی سیاسیی واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت: به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا نفووزی ڕکابه‌رانی ئه‌و وڵاته له سووریا له‌وان ڕووسیا زیاتر ده‌بێته‌وه. وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که هێزه کوردییه‌کانی سووریا ناوچه‌ی نه‌وتخێزی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه مومکینه له داهاتوودا له نێوان ئه‌وان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی شه‌ڕ و پێکدادان ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مریکا زستانی ڕابردوو ڕایگه‌یاند هێرشی ئاسمانی کردۆته سه‌ر کاروانی هێزه دژبه‌ره‌کان که ده‌یانویست هێرش بکه‌نه سه‌ر بنکه و باره‌گای هێزه کوردییه‌کان له ده‌یره‌زوور. هه‌ندێک له میدیاکان ڕاپۆرتیان دا که ژماره‌یێک له هێزه‌کانی ڕووسیاش له‌و هێرشه‌دا کوژراون.
سارا هاکبی ساندرز وته‌بێژی کۆشکی سپی له دوایین لێدوانی‌دا هه‌وڵی دا ناڕوونییه‌کان له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی ئاماده بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا که‌م بکاته‌وه.
ساندرز ڕایگه‌یاند: هه‌روا که خوێندنه‌وه له قسه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌کرێت خشته‌یێکی زه‌مه‌نیی دیاریکراو بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا دیاری نه‌کراوه. ئامانج ته‌نها بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یێک له هێزه‌کان نییه به‌ڵکوو ئامانج وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنه و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ده‌ره‌تانی بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته وه‌ئه‌ستۆی وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه ئه‌وان ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڕیار بده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment