بهپێی ههواڵی کوردپرێس، هەر کڕیارێک سەردانی نانەواخانەکە بکات دەتوانێت تاوەکوو نۆرەی دەگاتێ کتێب بخوێنێتەوە، جگە لەوە هاونیشتمانیان دەتوانن کتێب لەو نانەواخانەیە وەربگرن و دوای خوێندنەوەی بیگەڕێننەوە.
هاونیشتمانیان ئەو کارە بە چالاکییێکی بەنرخی کولتووری لە قەڵەم دەدەن و دەڵێن: کاریگەری لەسەر ئەوە هەبوووە کە هان بدرێن کتێب بخوێننەوە.
دانانی کتێبخانە لە شوێنی گشتی وەک نێو تاکسی و نانەواخانە، لە ڕووی ئابوورییەوە لە قازانجی ئەو کەسە نییە کە کارەکەی کردوووە، کەسانێک کە ئەو کارە دەکەن، لە گیرفانی خۆیان دەگێڕنەوە و لە پەرەپێدانی کولتووری خەرج دەکەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment