بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سۆران عومەر بە خەندانی راگەیاند: بەپێی ئەو بەڵگانەی کە حکوومەتی ھەرێم خۆیان بڵاویان کردۆتەوە، لە ماوەی ١٥ مانگی ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا بایی چەند نەوت فرۆشراوە؟ بە چەند فرۆشراوە؟ لە سەدا چەندی فرۆشتوووە؟ داھاتی ناوخۆی چەند بوووە؟ و چەندێکی داوە بە مووچە؟ خراوەتە ڕوو.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کرد: بەپێی بەڵگەکانی خۆیان بڕی چوار ترلیۆن و ٢٧٣ ملیار دیناری خەڵکی کوردستان دیار نییە جگە لەو پارەیەی کە بەغدا بۆی ناردوون.
سۆران عومەر جەختی کردەوە: "تەحەدای سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی دەکەم با بێن بیسەلمێنن کە وا نییە."
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment