به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌دا کۆمپانیای لوکید مارتن تا کۆتاییی ساڵی 2022 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فڕۆکه‌یێک دروست ده‌کات.
فڕۆکه‌ی تایبه‌تی به ناوی "X-Plane" له کاتێکدا له به‌رزاییی 17 ھه‌زار مه‌تر له ئاسمان ده‌فڕێت، له کاتژمێرێکدا ھه‌زار و 500 کیلۆمه‌تر ده‌بڕێت. فڕۆکه‌که به ھۆی ئه‌وه‌ی له کاتی فڕینیدا خێراییی ده‌نگ تێده‌په‌ڕێنێت، به ڕێژه‌ی 75 دیسیبێل ده‌نگ ده‌رده‌کات و به‌مه‌ش ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی سۆنێک ده‌بیسرێت.
که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی سۆنێک له فڕۆکه‌دا ڕێگه بۆ گه‌شتی ئاسمانیی سووپه‌ر سۆنێک بۆ هاووڵاتییان خۆش ده‌کات. فڕۆکه‌کانی جۆری سووپه‌ر سۆنێک به که‌می ده‌نگی و نه‌بوونی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و نه‌ھێشتنی ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی سۆنێک، ده‌رفه‌ت بۆ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی نه‌فه‌رھه‌ڵگر و کارگۆیی به بێ کێشه ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئاژانسی ناسا پلانی ھه‌یه له ساڵی 2022 تاقی کردنه‌وه به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی "X-Plane" له نێوان شاره‌کانی ئه‌مریکا بکات. پێشبینی ده‌کرێت به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه ده‌نگی فڕۆکه که‌م بکرێته‌وه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی فڕۆکه‌ی تیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت که‌م بکات.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment