به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "عربی 21" له ڕاپۆرته‌که‌یدا ده‌نووسێت: به‌م زوووانه سه‌رکرده به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ی عێراق گفتوگۆی خۆیان له‌گه‌ڵ پارته کوردستانی و شیعه‌کان ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه به ئامانجی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماریی عێراق و پاشگه‌ز بوونه‌وه له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که سه‌لیم جبووری، ئۆسامه نۆجه‌یفی، خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئه‌یاد سامرایی و جه‌ماڵ که‌ربولی به‌ناوبانگترین که‌سایه‌تییه‌کانی ئه‌هلی سوننه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماریی عێراقن و ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ی ئه‌هلی سوننه له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی پارته کوردستانییه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان و پاشگه‌زبوونه‌وه له پۆستی سه‌رکۆماریی عێراق که له ساڵی 2005 تاکوو ئێستا له ده‌ستی ئه‌واندایه.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "عربی 21" له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا له زاری جه‌ماڵ کۆچه‌ر نوێنه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نووسێت: سه‌رده‌می ئیتیفاقی سیاسی له عێراق به تایبه‌ت پاش په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌و وڵاته به بێ ئاماده بوونی نوێنه‌رانی کورد تێپه‌ڕیوه و ئێستاکه پارته کوردستانییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق چڕ ده‌که‌نه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته و پاشگه‌ز بوونه‌وه له پۆستی سه‌رکۆماری که پۆستێکی ته‌شریفاتی دێته ئه‌ژمار چوونکه ده‌بێ یاسا و ڕێسایێکی گرینگ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بکرێت.
کۆچه‌ر ڕوونیشی کردۆته‌وه که تێکڕای پارته کوردستانییه‌کان پێیان وایه پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق پۆستێکی ته‌شریفاتییه که به ئیستیحقاقی ئه‌وان نایێته ئه‌ژمار.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment