به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک ڕوو له هاووڵاتییانی عێراق نووسیویه‌تی: "ئێوه عێراقییه‌کان به‌رپرسی گرتنه‌به‌ری هه‌ر جۆره بڕیارێکن و ده‌توانن عێراق به به‌هێزی بهێڵنه‌وه یان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیکه دۆخی ئه‌م وڵاته دژوارتر بکه‌ن."
ناوبراو ده‌شڵێت: له‌باره‌ی به‌لاڕێدا بردنی ئیراده‌ی عێراقییه‌کان و کڕینی ده‌نگه‌کانیان هۆشدار ده‌ده‌ین و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که یاری به ژیانی خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن و ئیزن ناده‌ین که ئه‌و که‌سانه هه‌ر کارێک که ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌یاد عه‌لاوی جه‌ختیشی کرده‌وه: ئامانج له به‌شداریی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ڕزگار کردنی ئه‌م وڵاته‌یه و چاومان له توانا و ئیراده‌ی گه‌نجانی عێراق بۆ به‌ڕێوه بردنی وڵات بڕیوه و پشتیوانی له‌وان ده‌که‌ین.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات سه‌ره‌ڕای ئه‌و که‌موکوڕییانه‌ی که له یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقدا هه‌یه به ئیمان به توانای خه‌ڵکی عێراق بۆ ڕزگار کردنی وڵات له‌و هه‌ڵبژارنه به‌شداری ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "بغداد الیوم"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment