بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەتی ئەمریکا پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو وڵاتە، وتەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی چوونەدەرەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا تەعدیل دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە لە سەر مانەوەی ئەو هێزانە تاکوو لە ناوبردنی بەتەواوێتیی داعش لە سووریا.
ڕیچارد هاس سەرۆکی پەیمانگەی ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوە لە یادداشتێکی کورتدا هوشدار دەدات لە بارەی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان و دەڵێت چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سووریا شکست هێنانێکی ستراتێژیک بۆ ئەو وڵاتەیە چوونکە چوونە دەرەوەی واشنتن لە سووریا لە بەرژەوەندیی بەشار ئەسەد دایە.
ناوبراو جەختی کردەوە دەبێت بەشێکی بچووک لە هێزی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بمێننەوە و بەردەوام بن بە مەشق و ڕاهێنانی کوردەکان تا مەترسیی سەرهەڵدانی دووبارەی داعش نەمێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment