دەوڵەت ڕەخساندنی هەلی کار لەبەرچاو بگرێت

بەشی ئێران- سەلام ئەمینی نوێنەری خەڵکی ئیلام لە پەرلەمان دەڵێت: بە هۆی سنووری بوونی پارێزگای ئیلام و خەسارەکانی ئەو دۆخە زۆر گرینگە کە دەوڵەت بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە ئیلام جیدی بێت.

نوێنەری خەڵکی ئیلام لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی دۆخی کار لە پارێزگای ئیلام وتی: پارێزگای ئیلام وەکوو پارێزگایێکی بێ بەش دەبێت ئاوڕی تایبەتی لێبدرێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا بێکاری لە پارێزگای ئیلام بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری پارێزگا سەری هەڵداوە و ساڵەهایە کە ئەو مەترسییە هەیە.

سەلام ئەمینی زیادی کرد بەهۆی نەبوونی سەرمایەدانیان و کارخانە پارێزگای ئیلام بووەتە بێکارترین ناوچەی وڵات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13058

Your Comment

You are replying to: .
captcha