پێکدادانی نێوان هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا و PKK له‌ تۆنجه‌لی/ 4 هێزی PKK کوژران

به‌شی تورکیا- پێکدادانێک له‌ نێوان هێزی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا و PKK له‌ ناوچه‌ی پۆلۆمۆری پارێزگای تۆنجه‌لی ڕووی دا و له‌و پێکدادانه‌دا 4 هێزی PKK کوژران و هێزێکی سوپای تورکیاش بریندار بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قایمقامێتی تۆنجه‌لی به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌ پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی PKK کراوه‌ و هاتوووه‌: به‌ دوای هه‌ماهه‌نگییه‌ ئه‌نجام‌دراوه‌کان له‌ نێوان هێزی هه‌واڵگریی تورکیا (میت) له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی جه‌نده‌رمه‌ی پارێزگای تۆنجه‌لی بنکه‌ و باره‌گای PKK له‌ ناوچه‌ی پۆلۆمۆری ئه‌و پارێزگایه‌ ناسێندرا و پێکدادانێک له‌ نێوان هه‌ر دوو لا ڕووی دا.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ له‌و پێکدادانه‌ 4 هێزی PKK کوژران و هێزێکی سوپای تورکیاش بریندار بوو‌ که‌ به‌ کۆپته‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانکۆی پزیشکیی فراتی ئه‌لازیغ گواسترایه‌وه‌ و له‌ژێر چاودێریی پزیشکیدایه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13037

Your Comment

You are replying to: .
captcha