ئەرتەشی تورکیا ناوچەی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە، ناوچەی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆپخانەکانی تورکیا بە تۆپی دۆرهاوێژ ناوچەکانی سنووری قەزای زاخۆیان تۆپباران کرد، بەو هۆیەوە دەروازەی سنووریی سێمالکا داخرا.

بابەکر زێباری، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای دیجلە راگەیاند 10 تۆپی دوورهاوێژ لە باشووری خاڵی سنووری پێشابوور کەوتوونەتە خوارەوە.

تۆپبارانەکە بووەتە هۆی داخستنی دەروازەی سنووریی سێمالکا لە نێوان کوردستانی سووریا و کوردستانی عێراق.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13022

Your Comment

You are replying to: .
captcha