به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێک له ده‌زگای دادوه‌ریی عێراق وتوویه‌تی: "دادگایێكی وڵاته‌كه‌ی بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانی بۆ شه‌ش ژنی تورک ده‌ركردوووه به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له رێكخراوی داعش".
باس له‌وه‌ش كراوه دادگاكه ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی ئهیپڕێڵ ئه‌م بڕیاره‌ی داوه و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌مان تاوان سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ژنێكی دیكه ده‌ركردوووه.
ژنه‌كان دانیان به‌وه داناوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان كه سه‌ر به داعش بوون، به شێوه‌یێكی نایاسایی سه‌ره‌تا چوونه‌ته ناو سووریاوه و پاشان هاتوونه‌ته عێراق.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی عێراق بۆ ڕزگار كردنی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پـێشمه‌رگه كردبوو له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا.
پـێشتر له مانگی 2 دادگایێكی عێراق سزای مه‌رگی بۆ 15 ژنی دیكه‌ی تورک ده‌ركرد له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له ڕێكخراوی داعش و ده‌ڵێن "ته‌مه‌نی ژنه‌كان له نێوان 20 بۆ 50 ساڵه‌دا بوووه".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment