کوردپرێس- دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی بوو. رۆژی دووشەممە 2-4-2018 لە تەمەنی 52 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییی كرد.
عەبادی پەیامێکی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و بەهۆی کۆچی دواییی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی، سەرەخشیی خۆی ئاراستە کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆی ئاراستەکرد، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، "عەبادی هیواى خواست خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت" و، نێچیرڤان بارزانى سوپاسى عه‌بادى كردووە بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی.
***************************
چاوش‌ئۆغڵو سه‌ره‌خۆشى لە نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-4-2018 به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و هاوخه‌مییان، سوپاسی چاوشئۆغڵوی کرد.
***************************
پەیامی سەرۆک کۆمار فوئاد مەعسووم
برای بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی برازاتانمان پێگەیشت. بۆ ئەو خەمەتان لە ناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەین. پرسە و ماتەمینیی قووڵتان پێشکەش دەکەین، لەرێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی یەک بە یەکی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزتان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین. لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کاک دلۆڤان بە بەهەشتی فراوانی خۆی شادبکات و سەبووریی و ئۆقرەییتان پێببەخشێت و ئەوە دوایین خەمتان بێت.
إنا لله و إنا اليە را‌جعون..
دکتۆر فوئاد مەعسووم
سەرۆککۆماری عێراق
2-4-2018
***************************
پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك كۆمار بۆ نێچیرڤان بارزانی
برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵی مه‌رگی ناواده‌ی كاك دلۆڤان بارزانی براتانمان بیست. بۆ ئه‌و خه‌مه قورسه له ناخه‌وه به‌شداریی خه‌متان ده‌كه‌ین، پرسه و ماته‌مینی قووڵتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له‌ڕێگەی ئێوه‌شه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. له په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه گیانی كاك دلۆڤان به به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شادبكات و سه‌بووری و ئۆقره‌ییش به‌ئێوه ببه‌خشێت و ئه‌وه دوایین خه‌متان بێت.
دكتۆر فوئاد مه‌عسووم
سەرۆککۆماری عێراق
***************************
پرسەنامەی کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی
‎بۆ بەڕێز كاك مەسعود بارزانی
‎بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و بنەماڵەكەتان بێ و خودای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
انا لله وانا اليه را‌جعون
‎براتان
‎كۆسرەت رەسول عەلی
***************************
پرسەنامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
به‌ڕێز / كاك مه‌سعود بارزانی
به‌ڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی
بابه‌ت/ پرسه‌نامه
به‌داخ و پهژارهیێكی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی كتوپڕی كاك (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگه‌یشت، به‌ناوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و ته‌واوی كه‌سوكارو ئه‌ندامانی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین. خۆمان به هاوبه‌شی خه‌م و پرسه‌تان ده‌زانین. له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین سه‌بوریتان بداته‌وه‌و ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت و رۆحی كۆچكردووش به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2/4/2018
***************************
پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی
بە داخ و پەژارەیێكی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی كاكە دلۆڤانی كوڕی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان پێگەیشت كە بە نەخۆشییەكی لەناكاو گیانی سپارد.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسه و سەرەخۆشی لە سەرۆكی هێژامان كاك مەسعود بارزانی و هەڤاڵی به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی و خوشك و برایانی و تێكڕای ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها سەرەخۆشی لە خۆمان و تێكڕای هەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان دەكەین.
لەدەستدانی كاكە دلۆڤانی جوانەمەرگ، ئازاری لەیادنەچووی مەرگی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان بیردێنێتەوە و كۆستێكی ناوەخت و خەسارەتێكی گەورەیە.
كاكە دلۆڤان رۆڵەیێكی بە ئەمەكی بنەماڵەی تێكۆشەری بارزانی و خەباتكارێكی رێگای رزگاری كورد و كوردستان بوو، كە هەموو ژیانی لە ئاورەیی و لەنێو شۆڕش و بەرخودان و پێشمەرگایەتیدا سەرف كرد و هاوكارێكی ماندوونه‌ناس و به‌توانای رایكردنی ئه‌ركه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو.
لە خودای گەورە تكاكارین جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بووری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، ئەمە دوا كۆستی ئەو بنەماڵە سەروەر و قوربانیدەر و كارەساتدیدەیە بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
2-4-2018
***************************
پرسەنامەی میری ئێزدیانی کوردستان و عێراق
پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدرسی بارزانی-مان پێگەیشت، کە بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 52 ساڵیدا چووە بەر دلۆڤانی خودا، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرۆک بارزانی دەکەین بەهۆی کۆچی برازاکەیەوە، هەروەها سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بەبۆنەی کۆچی براکەیان، هاوکات سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەم بۆ ئەو کۆستە ئازاربەخشە.
خوالێخۆشبوو کەساسیەتییێکی کۆمەڵایەتیی گەورەی کوردستان بوو، رۆڵێکی فراوانی هەبوو لە بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەم کۆستە بە ئازارە، داوا لە خودا دەکەین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی پان و بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە کەسوکارەکەی ببخەشێت.
مێر تەحسین سەعید عەلی
میری ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان
***************************
پرسەنامەی لاهوور تاڵەبانی
لاهوور تاڵەبانی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان لە توویتێکدا دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برایەوە. خودای گەورە لەم کاتە سەختەدا هێز و توانا بە خۆت و خانەوادەکەت ببەخشێت.
***************************
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment