نوێنەری خەڵکی سەقز لە پەڕلەمان لە لێدوانێکیدا لەگەڵ کوردپرێس ئاماژەی دا بە وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی ڕێککەوتنامەی بەرجام و وتی: ئێران بەپێی بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆیەوە چووەتە نێوە بەرجام و ئەگەر ئەمڕۆ ببینێت کە بەرجام دژی بەرژەوەندیی نیشتمانییە دەبێت لەو ڕێککەوتنە بکشێتەوە.
حسێنی کیا درێژەی دا: ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناوڤۆکی پشتڕاستی کردۆتەوە ئێران پێبەندی بەرجام بووە، بەڵام ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بە دوای کارشکێنی و داواکاریی ناشەرعیدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment