بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لەم داواییەدا هێرشێی چڕی دژ بە بنکەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق دەست پێکردووە و هەڕەشەی هێرشی وشکێنی بۆ سەر ناوچەی شەنگال دەکات چوونکە بە بڕوای تورکیا شەنگال بووەتە قەندیلی دووهەم بۆ پەکەکە.
جەنراڵ ئاندرۆ کرافت فەرماندەی باڵای هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە عێراق ڕۆژی ڕابردوو بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورکیا نیگەرانی بوونی پەکەکە لە باکووری عێراقە، ئەو پرسە پێوەندیی بە تورکیاوە هەیە و هاوپەیمانان لەو هێرشانەدا ڕۆڵ ناگێڕن.
ئەو فەرماندەیە لە بارەی هەڵکەوتەی پەکەکە لە شەنگال وتی: من ئاگام نییە پەکەکە لە کوێنەی شەنگالە، من دەزانم ئەوان لە شەنگال چالاکن بەڵام ناتوانم بڵێم بە وردی لە کوێی شەنگال-ن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment