بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، بە SNNی راگه‌یاند: ڕۆژی 27ی 3ی 2018، كۆنسوڵی گشتی توركیا سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یێكدا باس له‌و هه‌نگاوانه كرا كه پێویسته له ئاینده‌دا له لایه‌ن هه‌ردولاوه بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانه‌كان و هێڵه‌كانی فڕین به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا بكرێنه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه باسمان له پڕۆسه‌ی ئاشتی و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له شه‌ڕ و به‌ریه‌ككه‌وتن كرد".
پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا روونكردنه‌وه‌ی خۆمان پێشكه‌ش كردن له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه شتێک به‌ناوی تیرۆره‌وه له سلێمانی نییه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه به‌شێكی زۆریان دروست كراون.
هەڤاڵ ئەبووبەکر راشیگه‌یاند: به‌فه‌رمی بانگهێشتی توركیا كراین، بۆئه‌وه‌ی په‌ره به گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا بده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوان توركیا و فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، هه‌ڤاڵ ئهبووبهكرد وتی: "واده‌ی كردنه‌وه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌نرێت له پڕۆسه‌كه‌دا، هه‌ردوولا پێویسته كۆمه‌ڵێک هه‌نگاو بنێن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یێكی نزیكدا بكرێته‌وه".
وتیشی: "تائێستا واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان دیاری نه‌كردووه و به‌رنامه‌یێكی وردی بۆ داده‌نێنین و گفتوگۆ و راوێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment