ژمارەیێک لە ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیر كران

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- له ‌كاتی به‌شداری كردنیان له‌ خۆپێشاندانی ئه‌مڕۆی چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی هه‌ولێر، به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و حزبه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هه‌نگاو هاشم، به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌كۆی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕایگه‌یاند:" هێمن بنه‌سڵاوه‌یی به‌رپرسی مه‌كۆی هه‌ولێر و چوار هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌كه‌، به‌هۆی به‌شداری كردنیان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ده‌ستگیر كراون.

ناوبراو وتیشی: له‌ئێستادا به‌رپرسی مه‌كۆ ئازاد كراوه‌، به‌ڵام چوار هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ تا ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییی مامۆستایان و چین و توێژه‌كانی هه‌ولێر، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ ژماره‌یێك مامۆستاو چالاكوانی مه‌ده‌نییان ده‌ستگیر كرد و به‌ زه‌بری هێز كۆتاییان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ هێنا.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی

کۆدی هەواڵنێر: 60105

News Code 12857

Your Comment

You are replying to: .
captcha