به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاش ده‌ستگیرکردنی 7 که‌س له خوێندکارانی زانستگای بوغازایچیی ئه‌سته‌نبۆڵی تورکیا به تاوانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له عه‌فرین پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسی ئه‌سته‌نبۆڵ کاردانه‌وه‌ی پیشان دا.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که به واژۆی عایشه ئاچار باشاران، جێگری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و له کاردانه‌وه به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیس له ژێر ناوی "خوێندکارانی زانستگای بوغازایچی ته‌نها نین" بڵاو کراوه‌ته‌وه، ڕاگه‌یێندراوه: هه‌وڵی خوێندکارانی زانستگای بوغازایچیی ئه‌سته‌نبۆڵ له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی سوپای تورکیا له عه‌فرین وه‌رگیراو له ماده‌ی 20ی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مه‌ده‌نی و سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان بوووه و له چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین ئه‌نجام دراوه که ئه‌وه‌ش له لایه‌ن ده‌ستوور و ڕێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه پاڵپشتی ده‌کرێت. لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆماری تورکیا دژی ئه‌و خوێندکارانه پێشێل کردنی یاسایه. "مافی خوێندن" که له ده‌ستووری تورکیادا پارێزراوه، مافێک نییه که به بڕیاری که‌سێک له‌ناو بچێت. کاردانه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به شه‌ڕ و به‌ره‌ڤانی له مافی ژیان، سزا نییه. پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پاڵپشتی خوێندکارانی زانستگای بوغازایچیی ئه‌سته‌نبۆڵ بوووه و به‌ره‌ڤانی ده‌کات له مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین، خوێندن و مافی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له به‌رانبه‌ر شه‌ڕ.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه دراوه به قبووڵ نه‌کراو بوونی ده‌ستگیریی خوێندکاران و جه‌خت کراوه‌ته‌وه: ئه‌و جۆره هه‌وڵانه هه‌نگاو به هه‌نگاو تورکیا به‌ره‌و پێکهاته‌یێک ده‌بات که تێدا هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و دژایهتییێک دژی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و پاکتاوی توند ده‌بێته‌وه. له‌م دواییانه‌دا هه‌ڕه‌شه و گوشار دژی گه‌نجان له تورکیا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه. داواکاری مه‌شرووع و دیموکراتیکی خوێندکارانی زانستگای بوغازایچی داواکاریی ئێمه، هه‌موو حیزبه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان و هه‌مووی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یه که ده‌یانه‌وێت ئاشتی له وڵات جێگیر بێت. خوێندکارانی زانستگای بوغازایچی ته‌نها نین و بێ وچان درێژه ده‌ده‌ین به پاڵپشتییه‌کانمان له شه‌ڕ و به‌رخۆدانی ئه‌وان و دیکه‌ی گه‌نجانی وڵات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment