سه‌ندیكای پزیشكان هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان مۆڵه‌تی ٧٢ كاتژمێر ده‌داته‌ حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری سیسته‌می مووچه‌ و پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه‌، زۆر به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌كه‌ن و ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه‌ حكوومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌، به‌پێچەوانەوە هه‌ڵوێستی گردبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندان و بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یێنن .

لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا، کە له‌ لایه‌ن شوان قادر سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان خوێندرایه‌وه‌، بە توندی ڕەخنە لە ڕێککەوتنی حکوومەتی ناوەندی و هەولێر گیراوە لە ناردنی مووچه‌ی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بە سیستەمی پاشەکەوت .

هەورەها لە یاداشتەکەدا هاتوووە: ئەو ڕێککەوتنە و ناردنی مووچە بە سیستەمی پاشەکەوت بە کارمەندانی تەندروستی "نیشانه‌ی گرنگی نه‌دانه‌ به‌و توێژه‌".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12827

Your Comment

You are replying to: .
captcha