بەغدادی ببینینەوە دەسبەجێ دەیکوژین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانیی نێونەتەوەییی دژە داعش بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە هەرکە بەغدادی سەرکردەی تیرۆریستانی داعش ببیننەوە دەسبەجێ دەیکوژن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانیی نێونەتەوەییی دژە داعش ڕای‌گەیاند سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتی جۆربەجۆر هەیە کە گوایە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژراوە بەڵام ئەوان هێشتاکەش بۆی دەگەڕێن.

ڕایان دیلۆن وتیشی لە گەڕان بۆ بەغدادی و دیکەی سەرکردەکانی داعش بەردەوام دەبین و هەرکە زانیاریمان لەمبارەوە پێگەیشت هێزە تایبەتەکانمان دەنێرین و دەیکەینە ئامانج.

سەرچاوە: هەواڵدەریی نووستی ڕووسیا

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 12812

Your Comment

You are replying to: .
captcha