بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانیی نێونەتەوەییی دژە داعش ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتی جۆربەجۆر هەیە کە گوایە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژراوە بەڵام ئەوان هێشتاکەش بۆی دەگەڕێن.
ڕایان دیلۆن وتیشی لە گەڕان بۆ بەغدادی و دیکەی سەرکردەکانی داعش بەردەوام دەبین و هەرکە زانیاریمان لەمبارەوە پێگەیشت هێزە تایبەتەکانمان دەنێرین و دەیکەینە ئامانج.
سەرچاوە: هەواڵدەریی نووستی ڕووسیا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment