بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاجی حەسەن بیسوو هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری قەزای شەنگال ئەوڕۆ شەممە لە کاردانەوە بە بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ چۆڵ کردنی ناوچەکە لە باکووری پارێزگای نەینەوا جەختی لەوە کردەوە ئەم کارە زۆر گرینگ و پێویستە و لە باشترین کاتی خۆیدا ئەنجام دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد هەر لە سەرەتای هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە تاوەکوو ئێستا هێزەکانی پەکەکە یارمەتیی خەڵکی شەنگالیان داوە بۆ بەرگریی ناوچەکە و بڕیارەکەی ئێستاشیان لە ڕاستیدا ڕێز دانان بۆ ویست و داوای هاووڵاتیانی ئێزدییە.
شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو پەکەکە ڕای گەیاند لەسەر داوای کوردە ئێزدییەکان و حکوومەتی عێراق هێزەکانی لە شەنگال دەکشێنێتەوە.
سەرچاوە: کنووز میدیا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment