بێدەنگیی سەرۆک‌کۆماری عێراق هەمبەر کوژرانی ٤ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە حاڵێکدا هێرشی ئاسمانی و وشکاییی تورکیا لە هەرێمی کوردستان چڕتر بۆتەوە و تا ئێستا ٤ هاووڵاتیی هەرێمیش هەر بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە بەڵام سەرۆک‌کۆماری عێراق هیچ هەڵوێستێکی لەمبارەوە نەنواندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢ی خاکەلێوە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ناوچەی بالەکاتەی لە هەرێمی کوردستانیان بوردومان کرد و هەر بەم هۆیەشەوە ٤ هاووڵاتیی مەدەنیی هەرێمی کوردستان گیانی خۆیان لەدەست دا.

ئەم ڕووداوە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی لەناو خەڵک و پارتەکانی هەرێمی کوردستان دروست کردووە و وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ناوەندیش دژ بەو ڕووداوە هەڵوێستی نواندووە بەڵام تا ئێستا فوئاد مەعسووم سرۆک‌کۆماری عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمبارەوە هیچ هەڵوێستێکی لە خۆی نیشان نەداوە و بێدەنگ بووە.

بێدەنگیی فوئاد مەعسووم هەمبەر ئەم رووداوە و هێرشی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی هاووڵاتیانای هەرێمی بەدواوە بووە و ئەمەش لە حاڵێکدایە سەرۆک‌کۆماری عێراق دەسبەجێ پاش ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی پاریس پەیامێکی هاوخەمیی بۆ پاریس نارد و ڕووداوەکەی ئیدانە کرد.

پێشتریش کوردەکانی عێراق هەمبەر بێدەنگییەکانی فوئاد مەعسووم لە ڕووداوە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا ڕەخنەیان بووە و لەو بڕوایەدان لە کەیسی بەشە بووجەی هەرێمی کوردستاندا هەڵوێست یان خۆ دەست لە کار کێشانەوەی فوئاد مەعسووم دەیتوانی ڕەنگدانەوەی زۆری لە ئاستی دنیادا هەبێت و لەسەر دۆخی کوردەکانی عێراق کاریگەر بێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١

News Code 12807

Your Comment

You are replying to: .
captcha