حوکمی یەک ساڵ و نیو زیندانی عوسمان بایدەمیر پشتڕاست کرایەوە

بەشی تورکیا- دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی غازی عەنتابی تورکیا حوکمی دادگای سزای ژمارە ٤ی دیاربەکری پشتڕاست کردەوە و یەک ساڵ و ٥ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بۆ عوسمان بایدەمیر نوێنەری شانلی ئۆرفا لە پارلەمانی تورکیا بڕییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای پێداچوونەوەی ناوچەی غازی عەنتاب ئەمڕۆ لەسەر دۆسیەی عوسمان بایدەمیر نوێنەری شانلی ئۆرفا لە پارلەمانی تورکیا کۆ بوویەوە و حوکمی دادگای سزای ژمارە ٤ی دیاربەکر بۆ یەک ساڵ و ٥ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی کردنی بایدەمیری پشتڕاست کردەوە کە بە تۆمەتی "سووکایەتی بە پۆلیس کاتی جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی" بەسەریدا سەپێنرابوو.

شیاوی ئاماژەیە ئەم دۆسیە بۆ ساڵی ٢٠١٢ و کاتی شارەوان بوونی بایدەمیر لە دیاربەکر دەگەڕێتەوە کە لە کۆبوونەوەیێکی ناڕەزایەتیدا برامبەر باڵەخانەی قائیمەقامی ئەو شارە پاش بەرخۆدام لە بەرامبەر پۆلیس لەلایەن دەزگای دادەوە حوکمی بەدواداچوونی بۆ دەرچوو و پاش هەڵوەشانەوەی حەسانەی یاساییی نوێنەرانی پارلەمان دۆسیەکە کەوتەوە گەڕ و دادگای سزای ژمارە ٤ی دیاربەکر یەک ساڵ و ٥ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بۆ برییەوە.

سەرچاوە: تەلەفزیۆنی ئێن تی‌ڤی

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12798

Your Comment

You are replying to: .
captcha