بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا بە یارمەتیی هێزە سەربزێوەکانی سوپای ئازادی سووریا لەم دواییانەدا توانیی شاری کوردنشینی عەفرین داگیر بکات و بە ئەمریکاشی وتووە دەبێ هێزی کوردی سووریا مەنبەجیش چۆڵ بکات دەنا لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییەوە هەوڵ دەدات کوردەکان لەوێ دەر بکات و ئەگەری ئەوەش هەیە هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا ڕووبەڕووی یەک ببنەوە و تەنانەت پێکدادانیان هەبێت.
هێزەر نۆئێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیا ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمریکا لە مەنبەج دەمێننەوە و لەمبارەوە بە ئاشکرا بە تورکیامان وتووە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانمان لە مەنبەج دەدەین.
زیاتر وتیشی: ئێمە ڕاشکاوانە بە تورکیامان وتووە ئێمە و هێزەکانی هاوپەیمانیی دژە داعش مافی بەرگری لە خۆمان هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند ئێمە تورکیامان هان داوە بۆ ئەوەی دان بەخۆدا بگرێت و ئاستی پێکدادان و ڕووبەڕووبوونە دابەزێنێت و هەربۆیەش درێژە بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو وڵاتە دەدەین.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment