بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موزاحم حویت وتەبێژی عەشیرەتە عەرەبەکانی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆ سەوا ڕایگەیاند شاندێکی ئەمریکی حەفتەی داهاتوو سەردانی هەولێر و بەغدا دەکەن و مەبەستیشیان لەو سەفەرە ڕێکخستنەوەی هەولێر و بەغدایە تاوەکوو پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچە جێناکۆکەکان و لەگەڵ هێزە فیدراڵەکان ئامادەبوونی هەبێت.
ناوبراو دەریبڕی پێشمەرگە هەموو ئەو ناوچانەی دەپاراست کە لە بندەستی داعش ڕزگار ببوون و پاش کشانەوەیان بە هاوئاهەنگیی بەغدا جەنایەتگەلێک دژ بە خەڵکی ناوچەکە ئەنجام دراوە و جەختیشی لەوە کردەوە نوێنەرانی عەشیرەتە عەرەبەکان هەر لەمبارەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا دیداریان کردووە.
موزاحم حەویت پێشبێنیی ئەوەشی کرد بەمزووانە أوورێکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆن نێوان هەولێر و بەغدا ئەوەش بە ڕاوێژکاریی ئەمریکا بۆ هەماهەنگ کردنەوەی هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی فیدراڵ لە ناوچە جێناکۆکەکان دامەزرێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment