بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی NTV باس لەوە دەکات ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەیاننامەیێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە لە سەرەتای دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕێکەوتی ١٠ی مارچی ٢٠١٨وە تاکوو ئێستا کە دەکاتە ١٢ ڕۆژ ٤١ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا لەو ناوچانەدا کوژراون.
هەروەها ئاماژە بە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی هاکورک لە باکووری عێراقیش کراوە کە تێیدا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەو ناوچانەیان بوردومان کردووە کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەو وڵاتەوە وەکوو مۆڵگەی پەکەکە ناسراونەتەوە و ٣ ئەندامی ئەو پارتە لە هێرشەکاندا کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment