ئۆپەراسیۆنی عەفرین تا گرێ سپی و شەنگال و قەندیل درێژەی دەبێت

بەشی تورکیا- مستەفا دەستیچی سەرۆکی پارتی گەورەی تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تورکیا لە عەفرین ڕای‌گەیاند: ئۆپەراسیۆنەکە گرێ سپی و شەنگال و قەندیلیش دەگرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا دەستیچی سەرۆکی پارتی گەورە لە تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە عەفرین وتی: ئەو دەمەی لە ١٨ی مارچ سەد و سێهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شەڕی چاناکمان پیرۆز کردبوو لە عەفرینیش هەواڵێکی خۆش گەیشت. لە هەموو ئەوانەی بەشداری وەدیهێنانی ئەو سەکەوتنە بوون سپاس دەکەم. بڕواشم بەوە هەیە سەرکەوتنەکانی عەفرین بەردەوام دەبن. پاش عەفرین نۆرەی مەنبەج دێت و قامیشلوو و کۆبانیش یەک لە دوای یەک و پاشان گرێ سپی. دوای گرێ سپی ئۆپەراسیۆنەکە شەنگالیش دەگرێتەوە خوای گەورە بیهەوێت لە قەندیلدا دەگەینە دەرەنجامی کۆتایی.

لە درێژەی وتەکانیدا لە ڕەوتی سیاسیی ناوخۆی تورکیاش پشتیوانیی کرد و دەری‌بڕی: ئێمە هێشتاکەش پشتیوانی دەکەین لەو بڕیارەی بۆ گۆڕینی دەستوور داومانە و لەم ڕێبازەدا ئەوەی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. تورکیا دەبێت بە تەواوی خۆی ڕزگار بکات لەو یاسا دژە دیمۆکراسییەی پاش کوودەتای ١٩٨٠ دروست بووە. یاسای هەڵبژاردنی تورکیا یاسای ئەو کوودەتاچییانەیە کە دەستووریان داناوە و پێویستە تورکیا لەم یاسایە ڕزگاری ببێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابێر ٧

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12771

Your Comment

You are replying to: .
captcha