بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕش بە شێوازی خوارۆیە:
بسماللهالرّحمنالرّحیم
یا مقلّب القلوب و الابصار، یا مدبّر اللّیل و النّهار، یا محوّل الحول و الاحوال، حوّل حالنا الی احسن الحال. اللّهُمَّ اهدِنا هُدَی المُهتَدین وَارزُقنَا اجتِهادَ المُجتَهِدین.
ساڵی نوێ لە خزمەتی هاوڵاتییانی ئازیز لە هەر شوێنێک لەم جیهانەدا و هەموو ئەو نەتەوانەی کە ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە دەبن پیرۆزبایی دەکەم. بە تایبەت بنەماڵەی ئازیزی شەهیدان و گیانبازەکان و بەتایبەت لاوان و مێرمنداڵانی وڵات کە هیوای داهاتووی بەرەو پێش چوونی وڵاتن. هیوادارم نەورۆزێکی جوانیان هەبێت و ساڵێکی پڕ لە خێر و بەرەکەت، ئەمساڵ وەرزی بەهاری سروشت هاوکاتە لەگەڵ بەهاری مەعنەوییەتدا، هیوادارم گەشەی سروشت و گەشەی ئیمان پێکەوە ببێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ساڵی ٩٦ بیریان هێنایەوە: ساڵی ٩٦ وەک هەموو ساڵەکان کۆمەڵێک بوو لە بەرزی و نزمی و تاڵی و شیرینی؛ شیرینیی ئەو ساڵە نریتی بوو لە سەربەزری و دەسەڵاتی گەل و ئامادەبوونی نیشتمانی لە سەرەتاوە تا کۆتایی. لە سەرەتای ساڵی ٩٦ شایەدی ئامادەبوونی بەرچاو و سەرنج ڕاکێشی خەڵکی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شۆڕاکان بووین؛ زیاتر لە چل ملیۆن کەس چوونە بەر سنووقەکانی دەنگدان. پاشان لە رێپێوانی رۆژی قودس و لە کۆتایی ساڵیشدا لە رێپێوانەکانی ٩ی بەفرانبار و لە سەرووی هەموویانەوە لە رێپێوانی ٢٢ی رێبەندان ئامادەبوونێکی پڕمانا و بەرچاویان بوو.
بەڕێزیان لە درێژەدا ڕاشیانگەیاند: خاڵێکی گرینگ و شیرینی دیکە ساڵی ڕابردوو ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران توانی هەڕەشە ناوچەییەکان کە ئامانجیان پێکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، بکاتە دەرفەتێک و کەسانێک کە ئاگاداری پرسی نێودەوڵەتین زۆر باش لەو بە دەرفەت کردنی هەڕەشەکان دەگەن.
زیندوو ڕاگرتنی درۆشمی "بەرهەم هێنانی نیشتمانی و ڕەخساندنی هەلی کار" لە ژێر ناوی ئابووریی خۆڕاگرانە وەک درۆشمی ساڵی ڕابردوو، یەکێکی دیکە لەو پرسانە بوو کە رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامەکەیاندا جەختیان لێ کردەوە و وتیان: ئەگەرچی ئەو درۆشمە تا ڕادەیەک جێبەجێ کراوە بەڵام هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت و دەبێ تا جێبەجێ کرانی یەکجاریی هەوڵ بدرێت و تا ئەو کاتە بەردەوام بین.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەیان بە تاڵی و دژوارییەکانی ساڵی ٩٦ کرد و وتیشیان: ڕووداوەکانی بوومەلەرزە، لافاو، داکەوتنی فرۆکە و نوقمبوونی کۆپاپۆرەی نەوتکێش لە پەنای ویشکەساڵی لە هەندێک لە ناوچەکانی وڵات کە تێیدا ژمارێک لە هاووڵاتیانی خۆشەویستمان گیانی خۆیان لە دەست دا، بەشی تاڵی ساڵی ڕابردوو بوون. هاوکات کێشەی ئابووری و مەعاشی چینێک لە خەڵکی دەستکورت بیرهێنەرەوەی سەخڵەتییەکانی ئەو ساڵە بوون کە لە ڕابردوەوە دێن و دەبێ هەوڵ بدەین چارەسەریان بکەین. هەڵبەت لە مانگە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٦ بە پێی پلان داڕشتنی دوژمنانی گەل بشێویگەلێک وڵاتی گرتەوە؛ کەچی گەلی ئێران ئاگادارانە خۆیان هاتنە سەر شەقام لە بەرامبەر ئاژاوەچییەکاندا وەستان و مەزنایەتیی گەلی ئێرانیان نمایش دا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ساڵی ٩٧ جەختیان کرد: ئەوەی لەم ساڵەدا گرینگە، ئەوەیە کە هەموو دەبێ هەوڵی سەخت و دژوار بدەن. من لە درۆشمی ساڵانی رابردوو بەردەوام بەرپرسانم کردبووە بەردەنگ؛ ئەمساڵ ڕووی قسەم لە هەموو گەل و لەوان بەرپرسانیشە. ئەگەرچی لە پەنای پرسی ئابووری، پرسی فەرهەنگ و پرسە جۆراوجۆرەکانی دیکەش هەن، بەڵام پرسی سەرەکیی ئێمە پرسی ئابوری و مەعاشی خەڵکییە. هەموو دەبێ هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ؛ هەموو دەبێ کار بکەن و تەوەری سەرەکیش بەرهەم هێنانی نیشتمانییە؛ واتە ئەگەر هەموو تەرکیزیان بخەنە سەر بەرهەم هێنانی نیشتمانی، بە دڵنیاییەوە بەشێکی زۆری کێشەکان و لەوان کێشەی ئابووری، مەعاش، دامەزران، هەلی کار، سەرمایەدانەری و زۆر شتی دیکە چارەسەر دەبن. هاوکات زەسارە کۆمەلایەتییەکان دادەبەزن. هەر بۆیە تەوەری سەرەکی دەبێ بەرهەم هێنانی نیشتمانی بێت. لەو ڕووەوە من درۆشمی ئەوساڵ ناودەنێم "پاڵپشتی لە کاڵای ئێرانی.
ئایەتۆڵڵا خامنەای وتیشیان دروشمی ئەمساڵ «پشتگیری کردن لە بەرهەمی ئێرانی»یە ، ئەو تەنها پێوەندیی بە بەرپرسانەوە نییە هەموو خەڵک دەتوانن لەو بوارەدا یارمەتی بدەن، ئەڵبەت ئەو پشتگیری کردن لایەنی جیاوازی هەیە کە لە وتەکانی داهاتوودا باسیان لێ دەکەین و ئەوەی کە خەڵک و بەرپرسان دەتوانن ئەنجامی بدەن باسی لێوە دەکەین.
هیوادارم ان شااللە خودا یارمەتی بدات هەم بە بەرپرسان هەم بەخەڵک کە بتوانن بەباشی ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێ بکەن و دروشمی ئەمساڵ واتا «پشتگیری کردن لە بەرهەمی ئێرانی» بە مانای تەواو بەجێ بێنن.
والسّلام علیکم و رحمةالله و برکاته
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment