ئاگامان لە داخڵ بوونی سوپای تورکیا بە خاکی عێراق نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: هیچ ئاگامان لە داخڵ بوونی سوپای تورکیا بە خاکی عێراق نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند هیچ چەشنە زانییاریێکی لە بارەی داخڵ بوونی سوپای تورکیا بە خاکی عێراق بە دەست نەگەیشتووە و جەختی کردەوە بەغدا سەرقاڵی تاوتوێی پرسەکەیە تاکوو هەڵویستی خۆی لەو بارەیەوە ڕابگەیێنێت.

حەدیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی عەرەبیی 21دا لەو بارەیەوە وتیشی: تا ئێستا زانییاریی پشتڕاست کراومان لە بارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بەدەست نەگەیشتووە بەو بۆنەشەوە بۆ دەربڕینی هەڵویست چاوەڕوانی زانیاریی زیاترین لەو بارەیەوە.

هاوکات جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە ئەو وەزارەتخانەیە هیچ کەرەستەیێکی سەربازیی چاودێڕیی بەدەستەوە نییە تاکوو زانیاری لە بارەی هاتنی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق بەدەست بێنێت.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان وتیشی ئەو پرسە پێوەندیی بە دەوڵەتی فیدراڵەوە هەیە چوونکە فڕۆکەی بەدەستەوەیە و هەروها پرسی پاراستنی سەروەریی خاکی وڵات لە ئەستۆی وەزارەتخانەی بەرگریی دەوڵەتی فیدراڵدایە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پێشتر ڕایانگەیاند ئەرتەشی تورکیا نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە قووڵایی خاکی عێراق پێشڕەویی کردووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12726

Your Comment

You are replying to: .
captcha