سەرۆک کۆمار بەیانی سەردانی کرماشان دەکات

بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار ڕۆژی سێشەممە 29ی ڕەشەمە بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی ناچە بوومەلەرزە لێکەوتووەکان و کردنەوەی چەند پڕۆژەی بەرهەم هێنان سەردانی کرماشان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان زیادی کرد: بڕیارە سەرۆک کۆمار بە یاوەریی ژمارەیێک لە وەزیران و ئەندامانی کابینەکانە سەردانی 2 گوندی لێقۆماوی بوومەلەرزە لە شاری سەرپێڵ زەهاو بکات و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە دیدار و گفتوگۆی هەبێت.

ناوبراو وتیشی هەروها سەرۆک کۆمار لە سەردانەکەیدا بۆ کرماشان ژمارەیێک پڕۆژەی بەرهەم هێنان و خزمەتگوزاری و وەرزێری دەکاتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12725

Your Comment

You are replying to: .
captcha