بەشێکی زۆر لە چەکی ئەمریکی یەپەگە لە عەفرین، دەستی ئەرتەشی تورکیا کەوتووە

بەشی تورکیا- بەکر بۆزداغ وتەبێژی حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاند: بەشێکی زۆر لە چەکی ئەمریکی یەپەگە لە عەفرین، دەستی ئەرتەشی تورکیا کەوتووە و هەروەها وتیشی: یەپەگە لە عەفرین پاشەکشێی نەکردووە بەڵکوو هەڵاتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند "هێشتا كارمان ته‌واونه‌بووه‌، زۆر كار هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت ئەنجامی بدەین، به‌ڵام له‌ عه‌فرین تیرۆر و تیرۆریستان ته‌واوبوون.

بەکر بۆزداغ لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی هابر 7 باسی له‌وەش‌ كرد كه‌ پک كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی عه‌فرین له‌ بۆمب درێژه‌ی هه‌یه‌ و رایگه‌یاند: هێشتا كارمان ته‌واونه‌بووه‌. سه‌ره‌تا عه‌فرین له‌ بۆمب و چه‌ک داده‌ماڵدرێت. پاشان شوێنه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به‌ عه‌فرین كۆنترۆڵ ده‌كرێت و ناوچه‌كه‌ له‌ تیرۆریستان و بۆمب و چه‌ک داده‌ماڵدرێت.

ناوبراو زیادی کرد له‌و شوێنانه‌ی له‌ تیرۆر داده‌ماڵدرێت و كۆنترۆڵ ده‌كرێت هه‌نگاوی خێرا ده‌نرێن بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان تیایاندا.

بەکر بۆزداغ ڕاشیگەیاند: هێزەکانی یەپەگە پێش هەڵاتنیان لە عەفرین ژمارەیێکی زۆر داوی تەقینەوەیان داناوە. بە هۆی یەکێک لەو تەقینەوانە چەند کەس لە میلیشیاکانی سوپای ئازاد کوژران. سەرەتا دەبێت هەموو داوە تەقینەوەکان لە ناوچەکە پاک بکرێنەوە. بەشێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنیی کە ئەمریکا ڕادەستی یەپەگەی کردبوون، ئێستا دەستی ئەرتەشی تورکیا کەوتووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12719

Your Comment

You are replying to: .
captcha